٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كوژرانی 17 سەربازی كۆلۆمبیایی لە شەڕ و پێكدانەكاندا

سەرچاوە: KDP.info

کۆلۆمبا- ئۆرۆ نیز- KDP.info/ لە ساڵی 2001 تا بە ئەمڕۆ ژمارەی چكدارانی فارك لە 16 هەزار كەسەوە بۆ 8000 كەس كەمبۆتەوە. لە ئەنجامی هێرشی چكدارانی فارك لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، 17 سەربازی كۆلۆمبیایی لە نزیك سنووری ڤەنزویلا كوژراون.

جێی ئاماژە پێدانە، لەو ناوچەیە هەر دوو گروپی چەكدارانی شۆرشگێڕی كۆلۆمبیا (فارك) و هەمیش و سوپای ئازادیخوازی نیشتیمانی كە بە "ئەی ئێل ئێن " ناسراوە چالاكی ئەنجام دەدەن.

 سەرەرای ئەو شەڕ و پێكدادانانە، كۆلۆمبیا و گروپی "فارك" دوای 50 ساڵ شەڕ و پێكدادانەكان لە وڵاتی كوبا سەرقاڵی دانوستانی ئاشین. ئەو كۆبوونەوانە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، لە هاڤانی پایتەختی كوبا دەستی پێكردووە و بەردەوامە و بە چوارەمین هەوڵی ئاشتی لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕ و پێكدادنەكان لەساڵی 1960 وە هەژمار دەكرێت.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار