سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان: ئۆپۆزسیۆن به 75%ـی مادده‌كانی بوودجه ڕازی بووه
پاش پەسەندكردنى پڕۆژەیاساى بودجەى ساڵى 2012ى هەرێمى كوردستان سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانى سازكرد و ئاماژەی كرد بە بڕگە گرینگەكانى پڕۆژەیاساى بودجەى ساڵى 2012ى هەرێمى كوردستان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئەرسەلان بایز رایگەیاند، پەرلەمانى كوردستان نزیكەى 70 سه‌عات كۆبوونەوەى لەسەر بڕگە و بەندەكانى پڕۆژەیاساى بودجەى ساڵى 2012ى هەرێمى كوردستان ئەنجام داوە و لە كۆبوونەوەكانیش دا لە 75%ى بڕگە و بەندەكانى بودجە كۆدەنگى سەرجەم فراكسیۆنەكانى لەسەر بووە و پێشتر لە كۆبوونەوەى نێوان فراكسیۆنەكان كۆدەنگى لەسەر وەرگیرابوو.
زیاتر گوتى "ئۆپۆزسیۆن تێبینى لەسەر 20 تا 25%ى مادەكان هەبووە و لە هەموو دنیاش سیستەمى زۆرینە و كەمینە رەچاو كراوە و ئەو داواكارییانەى ئەوان هەیانبووە دەنگى پێویستى بەدەست نەهێناوە و نەهاتوونەتە پەسندكردن".
هه‌روه‌ك گوتیشی "هەوڵمان داوە بودجە بەشێوەیەك داڕێژین كە سەرجەم هاووڵاتییانى هەرێمى كوردستنان لێى سوودمەندبن و بودجەیەكیش تەرخان كراوە بۆ ناوچە دابڕاوەكان، بەڵام بە دڵنیاییەوە بەپێى خواست و ویستى ئەوان نەبووە".
سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەی بەوەیش كرد كە ئازادی تەواو هەبووە بۆ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەوەی بیر و ڕای خۆیان بە ئازادنە دەرببڕن و هیچ كەسێك ڕێگری لێ نەكراوە كە لەناو هۆڵی پەرلەمان قسە بكا و "هەندێ جار قسەكان زبریشبووە" .
جێگه‌ی باسه پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستانی په‌سه‌ند كرد و، له ده‌نگدانه‌كه‌یشدا لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌شدارنه‌بوون بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.
پاش ئه‌وه‌یش به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و ڕایان گه‌یاند كه ئه‌وان سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ن.




