٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

میسر ..خۆپیشاندان و توندوتیژی برینداربوونی 45 كەسی لێكەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

میسر- KDP.info/ لە میسر لە ئاكامی شەڕوپێكدادانی نێوان لایەنگرو نەیارانی مورسی چل و پێنج كەس برینداربوون. لەمبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە شەوی رابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری سوێسی رۆژهەڵاتی قاهیرە لە نێوان لایەنگران و نەیارانی محەمەد مورسی سەرۆكی لەكارلادراوی میسر شەڕوپێكدادان رویدا، لە ئەنجامدا چل و پێنج كەس لەهەردوو لایەن برینداربوون. هاوكات شایەدحاڵێك ئاماژەی بەوەكرد شەڕوپێكدادان و توندوتیژەییەكان لە كاتێكدا سەریهەڵدا كە نەیارانی مورسی هێرشیان كردە سەرخۆپییشاندانێك كە لەلایەن لایەنگرانی مورسی دوای نوێژی تەراویح لە شارەكە رێكخرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار