٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موقتەدا سەدر: زۆری نەماوە نوری مالكی دەڕوخێت

سەرچاوە: KDP.info

نەجەف - kdp.info/ موقتەدا سەدر لە كاردانەوەیەكدا لەهەمبەر زۆربوونی كردەوە تیرۆریستییەكان لە شار و شارۆچكەكانی عێراق هوشداری دایە حكومەتی عێراق و رایگەیاند كە چیتر بەرامبەر كوشتنی خەڵكی بێ دەنگ نابین . لە بەیاننامەیەكدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، نوری مالكی ماوەیەكی كەمی ماوە و لە دەسەڵات لادەدرێت و چتر گەل كەمتەرخەمییەكانی قبوول ناكات . هەروەها موقتەدا سەدر دوای لە گەلی عێراق كرد كە خۆپیشاندانێكی سەرانسەری ولات لە دژی نوری مالكی سەرۆك وەزیران بكەن. هەروەها سەرۆكی رەوتی سەدر تیشكی خستۆتە سەر ئەوەی كە گەل نوری مالكی دەروخێنێت و داواشی لە مالكی كرد كە دەست لەكاربكشێتەوە. ئەم بەیاننامەی رێبەری رەوتی سەدر لە كاتێكدایە كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بە بەردەوامی زنجیرەیەك تەقینەوە لە شار و شارۆچكەكانی عێراق بە تایبەتی لە پارێزگای كەركووك و دیالە و بەغدا روویاندا و بەوهۆیەوە سەدان كەس كوژران و برینداربوون.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار