٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەهۆی هەڕەشەی تیرۆریستان،هاووڵاتیانی كورد ئاوارە دەبن

سەرچاوە: KDP.info

دیالە – تایبەت بە kdp.info/لە ماوەی ئەم دواییەدا كردەوە تیرۆریستییەكانی لە پارێزگای دیالە بە شێوەیەكی بەچاو زیادیان كردووە و ئەمەش بۆتە هەڕەشە بۆ سەر دانیشتوانی بە تایبەتی كوردەكان. لەمبارەیەوە یەكێك لە دانیشتوانی كوردی پارێزگای دیالە بە لەمبارەیەوە عەبدولحەمید حەسەن كە یەكێك لە دانیشتوانی كوردی پارێزگای دیالەیە بە (kdp.info) رایگەیاند كە بەهۆی زۆربوونی كردەوە تیرۆریستییەكان لە پارێزگاكە ژیانی هاووڵاتیان رۆژ بە رۆژ سەختر دەبێت بە تایبەت كوردەكان و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەكی بەرچاوی هاووڵاتیانی كورد ئاوارەی شار و شارۆچكەكانی دەرووبەری وەك خانەقین و كەلار بوونە. هەروەها راشیگەیاند كە بەم دواییە تیرۆریستان بە شێوەیەكی چڕتر روویان كردۆتە ئەو پارێزگایە و كردەوەی رفاندنی هاووڵاتیان بە تایبەتی كوردەكان و هەروەها تەقاندنەوەی بۆمبی چێندراو و ئۆتۆمبیڵی مینڕێژكراو ئەنجام دەدەن كە ئەمەش بۆتە جێگەی ترس و هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیان و ئەوانیش ناچارن ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و بەرەوە شار و شارۆچكەكانی دەرووبەر كە لە ژێر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستاندان ئاوار ببن.

هەواڵی پەیوەندیدار