لەمڕۆوە فۆرمی دامەزاندن بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان دابەش دەکرێت

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵَای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایدەکات، لەمڕۆوە فۆرمی دامەزراندنی فەرمانبەران بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان لە رۆژی ھەڵبژاردنەکان دەست پێدەکات.
ھندرێن محهمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ دەست دەکرێت بەدابەشکردنی فۆرمی دامەزراندنی بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان لە رۆژی ھەڵبژاردنەکان، بەڵام پێویستە چەند مەرجێکی تێدا بێت.
سەبارەت بەمەرجەکان ھندرێن محهمەد ساڵح گوتی: پێویستە تەمەنی لە19ساڵ کەمتر نەبێت و لە55سالیش زیاتر نەبێت و بڕوانامەکەی لە ئامادەی کەمتر نەبێت و دانیشتوی ھەرێمی کوردستان بێت.
محهمەد ساڵح راشیگەیاند: ئەو کەسانەی دادەمەزرێن پێویستە ماوەی ھەفتەیەک کاربکەن و پاداشتەکەشی 200ھەزار دینارە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، تەنھا لەسنوری پارێزگای ھەولێر 17ھەزار کەس دادەمەزرێن.




