چوار پێشمەرگە لهکەرکووک شەھید بوون

کەرکووک -تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان بۆ سەر سهربازگەیەکی ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە، لەئاکامدا چوار پێشمەرگە شەھید بوون.
بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک عەمید ھەڵۆ نەجات بەkdp.infoراگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی حلوانی سەر بەناحیەی زاب کۆمەڵێک چەکدار هێرشیان کردۆتە سەر سهربازگەیەکی فەوجی زێرەڤانی برایەتی ، کە شێخ خەلف فەرماندەی ئەو فەوجەیە، لەئاکامدا چوار پێشمەرگە شەھید بوونە.
بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک رونیشکیردهوە، کاتی خۆی ئەم فەوجە لە ناوچەی زاب بۆ کەسێکی عەرەب کە پەیوەندی بەھێزی پێشمەگەوە کردهوە کراوەتەوە.




