لە هەولێر نرخی كۆترێك گەیشتە 30 هەزار دۆلار و خاوەنەكەشی نایانفرۆشێت

هەولێر-KDP.info/ نرخی كۆترێك دەگاتە سیی هەزار دۆلار و خاوەنەكەشی نایفرۆشێت . لە شاری هەولێر هاوولاتیەك بە ناوی فەیسەل حاجی كۆتری هەیە و نرخی كۆترەكەی گەیشە سیی هەزار دۆلار، بەڵام ئامادە نەبوو بیفرۆشێت . هاوكات یەكێك لە كۆتربازە ناسراوەكانی شاری هەولێر رایگەیاند جۆری كۆترەكە پێی دەگوترێت زەردی هەولێری و هۆكاری گرانی نرخەكەشی بۆ دەگمەنی جۆر و جوانی كۆترەكە گەڕاندەوە.




