٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە بڕی ئازادكردنی 400 دیلیان؛ هێزەكانی كوردی ئەبو موسعەبیان ئازاد كرد

سەرچاوە: KDP.info

سوریا -KDP.info/ پاش دەستگیركردنی میری بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق وشام خەلەف زیاب ئەبو میسعەب لەلایەن هێزەكانی پاراستنی گەلی كوردەوە شەڕو پێكدادان لە نێوان هێزەكانی سوپای ئازادو هێزەكانی پاراستنی گەلی كورد لە شارۆچكەی گردە سپی لە پارێزگەی رەقە رووی دا پاش ئەوەی هێزەكانی سوپای ئازاد شارۆچكەكەیان بە تەواوەتی گەمارۆ داو لە ئاكامی شەڕەكەدا دوو چەكدار كوژران و بیستی دیكەیش برینداربوون و نزیكەی چوارسەد چەكداری دیكەی هێزەكانی پاراستنی گەلی كوورد بە دیل گیران. پاش ئەو شەڕو پێكدادانە هەردوو لە نێوان خۆیاندا رێككەوتن كوردەكان ئەبو میسعەب ئازاد بكەن و بەرانبەر بە ئازادكردن و كشانەوەی هێزەكانی پاراستنی گەلی كورد لە گردە سپی شەڕ ڕاوەستێت و هەردوولا ئەو رێككەوتنەیان جێبەجی كردو شەڕو پێكدادان لە ناوچەكە راوەستا. لەلایەكی دیكەوە بیست و پێنج سەربازی رژێم لە شەڕەكانی خانول عەسەل لە پارێزگەی حەلەب كوژران و شەڕوپێكدادانیش لە گەڕەكی سولێمان حەلەبی و چەند گەڕەكێكی دیكەی شاری حەلەب رووی داو فڕۆكە هیلیكۆپتەرەكانی رژێم شارۆچكەی ئەتاریبیان لە نزیكی شاری حەلەب بۆردومان كرد. لە دیمەشق و دەوروبەریشی شەڕوپێكدادان لە گەڕەكی قابوون و سەرجەم قۆڵەكانی شەڕ لە ئۆردوگەی یەرمووك لە نێوان هێزەكانی سوپای ئازادو هێزەكانی رژێمدا دەستی پێ كردەوەو دوو كەس لە ئۆردوگەی یەرمووك كوژران. لە ریف دیمەشقیش هێزەكانی رژێم دەستیان بە بۆردومان كردنەوەی شارو شارۆچكەكانی مەعزەمیەتول شام و داریاو زەملكاو دۆماو زەبەدانی كردەوە. هاوكات هێزەكانی رژێم دەستیان بە بۆردومان كردنەوەی گەڕەكە گەمارۆدراوەكانی شاری حمس كردەوە و شەڕو پێكدادانیش لە نزیك گەڕەكی خالدییەو جۆرەتول شەیاح دەستی پێ كردەوەو هێزەكانی رژێم شارەكەیان بە مووشەكێكی زەمین بە زەمین بۆردومان كردو خلنوبەرەو تەلارەكانی گەڕەكی قەرابیس و جۆرەتول شەیاح و قسووریان بەتەواوەتی خاپوورو وێرانتر كرد. لەپارێزگەی دەرعایش فڕۆكەكانی رژێم شاری نەواو تەسیلیان بۆردومان كردو لە ئاكامدا ژمارەیەك هاووڵاتی كوژران و برینداربوون. لە پارێزگەی ئیدلبیش فڕۆكەكانی رژێم دوو جار شاری بەنەشیان بۆردومان كرد پێش ئەوەیش شاری سەراقبیان بە بەرمیلی پڕ تی ئێن تی بۆردومان كردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار