٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

میسر.. پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ هەمواركردنەوەی دەستوور

سەرچاوە: KDP.info

میسر – KDP.info/ بە گوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی میسر، مەنسوور عەدلی سەرۆكی كاتی ئەو وڵاتە لیژنەیەكی بۆ هەمواركردنەوەی دەستوور پێكهێنا كە پێشتر لەگەڵ دوور خستنەوەی محەمەد مورسی لە سەر دەسەڵاتی سەرۆكایەتی میسر، هێزەكانی سوپا دەستووریان هەڵپەسارد. لەم بارەیەوە رۆژنامەی ئەهرامی میسری بڵاوی كردەوە، ئەو لیژنەیە كە عەدلی مەنسور بۆ هەمواركردنەوەی دەستوور پێكیهێناوە لە كەسانی شارەزا و خاوەن پسپۆر و یاساناس و مافپەروەر پێكهاتوون و بەم زووانەش ئەو كەسایەتیانە دەست بە هەمواركردنەوەی دەستوور دەكەن و بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و گشتی، دەستوور هەموار دەكرێتەوە. لەلایەكی دیكەوە حازم بەبلاوی سەرۆك وەزیرانی كاتی میسر لەیەكەم لێدوان و دیمانەی تەلەفزیۆنیدا كە لەگەڵ كەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەكەی سازی كرد داوای كۆتایی هێنان بە گرژی و ئاڵۆزی و خۆپیشاندان و مانگرتن و شەڕو پێكدادانی لە نێوان نەیاران و لایەنگرانی مورسی كرد . هەروەها داوای وتوێژی ئاشتی لە نێوان حزب و پارتە سیاسییەكان كرد. سەرۆك وەزیرانی كاتی میسر راشیگەیاند: پێویستە لایەنە سیاسیەكان زۆر درك بە گرنگی میسر بۆ جیهان بكەن و ئێستا میسر پێویستی بەوەیە لایەنە سیاسیەكان وتوێژی ئاشتی بكەن. پێشتریش نەبیل فەهمی وەزیری دەرەوەی میسر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو: وڵاتەكەی كار بۆ دووبارە گەڕانەوەی رۆڵی میسر لە سەر ئاستی جیهانی و هەرێمی دەكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار