یاسای درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی ھەرێم گەیشتەوە پەرلەمانی کوردستان

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ تارق جه‌وهه‌ر راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ نووسراوی ژماره 497ی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌له 18/7/2013 ده‌رچووه، گه‌یشته په‌رله‌مانی كوردستان، تیایدا ئاماژه‌ی به ره‌تنه‌كردنه‌وه‌ی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ژماره 19 ی ساڵی 2013 كردووه، شیاوی باسه دوای به‌سه‌رچوونی ئه‌و ماوه یاساییه‌ی كه له 2/7/2013 ده‌ستی پێكردبوو له 16/7/2013 ته‌واو بوو، ئه‌م یاسایه به‌رده‌چوو داده‌نرێت، پێشتریش به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بریاری ژماره 16یاسای ژماره 18ی ساڵی 2013، یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی په‌سند كرد، به‌مه‌ش هه‌ردوو یاساكه رێكاری یاسایی خۆیان وه‌رگرتووه و كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌به‌جێكردنه‌وه.
راوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: گرنگی و ئه‌همیه‌تی ئه‌م دوو یاسایه له‌وه‌دایه جگه له‌وه‌ی كه نه‌یهێشت بۆشایی یاسای دروست بێت، هاوكات بواریش بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان ره‌خساندووه تا بگه‌نه رێككه‌وتن وسازان له‌سه‌ر پرسی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك چۆن له‌یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا ئاماژه‌ی پێكراوه كه له‌و ماوه‌یه‌دا پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم به‌سازان هه‌موار ده‌كرێته‌وه.
لێره‌وه‌ش ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نین هه‌ر لێدوانێك له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌كادیرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان یا هه‌ر لایه‌نێكی تر و ته‌نانه‌ت ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ میدیاكان درابێت، له بێئاگایی وشه‌ره‌قسه‌ی میدیاكان به‌ولاوه، هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه و قسه‌ی رۆژنامه‌كانه، چونكه ئه‌و یاسانه له په‌رله‌مان ده‌رچوونه، هه‌ر گۆرانكاریه‌كیش بكرێت ده‌بێ له‌په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت، بۆیه داواكارین له هه‌موولایه‌ك بێ بنه‌مای یاسایی و بۆ رازیكردنی دڵی خۆیان، دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان باری كوردستان ئالۆز نه‌كه‌ن، تاكو زه‌مینه‌یه‌كی دیموكراتیانه‌ی له بارتر ده‌سازێنین، تا هه‌لبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه وبێ كه‌موكوری ئه‌نجام بده‌ین.




