زۆربەی لایەنەکان داوای گۆڕانكاریی له‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا ده‌كەن

عێراق – KDP.info / زۆربەی لایەنەکان داوای گۆڕانكاریی له‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا ده‌كەن و ده‌وڵه‌تی یاساش دەخوازێت گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه راسته‌وخۆ په‌خشبكرێن. ئه‌ندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق محه‌مه‌د هنداوی له هاوپه‌یمانی نیشتمانیی به تۆری راگه‌یاندنی عێراقی راگه‌یاند، تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه بۆ دیاریكردنی سیستمێكی نوێی هه‌ڵبژاردن له‌عێراقدا ده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیی ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی پێكهێنراوه. محه‌مه‌د هنداوی ئەوەشی خستۆتەروو : کە له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا، عێراق چه‌ند سیستمێكی هه‌ڵبژاردانی تاقیكردوه‌ته‌وه و پێویسته سیستمێكی شه‌فاف بۆ هه‌ڵبژاردن دیاریبكات به‌شێوه‌یه‌ك دادپه‌روه‌ریی له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به‌دیبهێنێت. پێشتریش هادی یاسری په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاندبوو، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ئیمزایان كۆكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بێت و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ لە کەنالەکانی راگەیاندن په‌خشبكرێت.




