٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرپرسێکی ئەمریكی هۆشداری لە بەهێز بوونی كۆمەڵە جیهادییەكان لە سوریا دەدات

سەرچاوە: KDP.info

سوریا  –KDP.info / بەر پرسێكی هەواڵگریی ئەمریكی هۆشداری دا لەوەی كە كۆمەڵە جیهادییەكان لە سوریا رۆژبەرۆژ بەهێزتر دەبن. جێگری سەرۆكی ئاژانسی هەواڵگریی سەربازی ئەمریكا، بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە: ئاماژەكان بەرەو ئەوە دەرۆن، كە كۆمەڵە جیهادییەكانی سوریا دەتوانن هەموو گروپەكانی تری ئۆپۆزیسیۆنی سوریا لە گۆرەپانەكە بكەنە دەرەوە، لە كاتێكدا ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا جەنگی سوریا چەند ساڵێكی تر دەخایەنێت. دیڤید شێد جێگری سەرۆكی ئاژانسی هەواڵگریی سەربازی ئەمریكا، ئەوەشی راگەیاندووە: ئەگەر كارێك نەكرێت بۆ رێگرتن لەو دۆخە، ئەوا تەنانەت ئەگەر بەشار ئەسەدیش بكەوێت، ئەندامانی ئەو گروپانە ناگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانیان، بەڵكو سوود لە بۆشایی ئەمنی لە سوریا وەردەگرن بۆ چالاكییەكانی خۆیان، وەك ئەوەی كە لە عێراق و ئەفغانستان ئەنجامی دەدەن. ئێستا دوو گروپی جیهادی سەرەكی لە سوریا دژی رژێمی ئەو وڵاتە دەجەنگن، ئەوانیش بەرەی نوسرەی سەر بە رێكخراوی قاعیدەو دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام، كە گوماندەكرێت سەربەخۆ كاربكەن، پاش كوشتنی محمد كەمال حەمامی، فەرماندەی هێزەكانی سوپای ئازادی سوریا لە پارێزگای لازقییە، چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام لەگەڵ سوپای ئازادی سوریا بە شەڕ هاتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار