دەربەندیخان: لە درەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێكی لە جۆری كیا 6 کەس بوونە قوربانی

دەربەندیخان-KDP.info / لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێكی جۆری كیای تایبەت لەسەرڕێگای دەربەندیخان - سلێمانی و نزیك گوندی (بیركێ) ئافرتێک گیانی لە دەستدا و ئافرەتێک وسێ منداڵ و شۆفێرێكەش برینداربوون.رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێكە دوای نیوەڕۆی دوێنێ شەممە 20ی تەمموز له سەر رێگەی سەرەكی دەربەندیخان - سلێمانی، روویداوە و بەو هۆیەوە شەش كەس كە سیانیان منداڵن لەگەڵ یەك ئافرەت و شۆفێری ئۆتۆمبیلەكەش برینداربوون. لەو بارەیەوە بەڕێوبەری بنكەی پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، دوای رووداوەكە بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان و دوانیان بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە رەوانەی سلێمانی كراون. شایەنی باسە رووداوەکانی هاتووچۆ وەک بەرپرسانی ئەو بوارە باسی لێوەدەکەن بەهۆی پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتووچۆ و هاوکات هەندێک جار بە هۆی خراپی رێگاوبانەکان وای کردووە کە یەکێک لە هۆکارەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان کە بەزەقی دیار بێت لێخورینی ئۆتۆمبێل بووە.




