٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەماوەی پێنچ مانگی رابردوودا48 حاڵەتی کوشتنی ئافرەتان لةکەرکووک هەبووە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک  –  KDP.info / سەرباری ئەو تەقینەوە و کردوەوە خۆکوژیانەی رۆژانە شاری کەرکوکی پێدا تێدەپەڕێت‌و خەڵکێکی زۆر دەبنە قوربانی ،بەپێی ئامارێکی تازە ئافرەتان دەبنەوە قوربانی توندوتیژیەکان‌، لەئامارێکی تازەدا  گروپی (نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان) لەشاری كەركووك  كە وێنەیەكی دەست   KDP.infoکەوتوە تێدا هاتووە. لەماوەی پێنچ مانگی ڕابردوودا 48 حاڵەتی کوشتنی ئافرەتان هەبووە کە 35ئافرەتیان  کوژراون‌ و  13 ئافرەتیشیان خۆیان خۆیان کوشتوە. لەو ئامارەدا ئاماژە بەوەكراوە كە لەماوەی ئەو پێنج مانگەدا زیاتر لە 80 دەستدرێژی‌و لێدان لەدژی ژنان ئەنجامدراوە لەگەڵ 42 هەوڵدان بۆ كوشتن‌و 28 حاڵەتی ئەتككردنی ئافرەتان. لەبەرامبەر ئەنجامدانی 2485 حاڵەتی هاوسەرگیری 1500 حاڵەتی‌ جیابونەوە هەبووە. ئاماری گروپی  نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان  لەشاری كەركوك  لەكاتێكدایە كە بەپێی‌ ئامارەكانی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان رووی لەزیادبوون كردووه‌ بەڕێژەیەك كە دوو هێندەیەی پێشوو بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار