كورد هۆشداریده‌داته په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان

هه‌ولێر-KDP.info / ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای سرودی نیشتمانیی نه‌ده‌ن، كورد سكاڵا له‌دادگای فیدراڵی تۆمارده‌كات.
د. سامان فه‌وزی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بهNNA راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ به‌به‌شی یه‌كه‌می پرۆژه‌یاسای سرودی نیشتمانیی عێراق بده‌ن‌و ده‌نگ به‌به‌شه‌كانی تری نه‌ده‌ن كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌یتێكی شیعری كوردی تێدابێت، سكاڵا له‌دادگای فیدراڵی عێراق تۆمارده‌كه‌ن، چونكه وه‌كو كورد به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری ده‌زانن، ده‌نگ به‌به‌شێك له‌پرۆژه‌یاسایه‌ك بدرێت‌و ده‌نگ به‌به‌شه‌كه‌ی تری نه‌درێت.
د. سامان فه‌وزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕوونیكرده‌وه، ئه‌و پێشلێكارییه ده‌ستوریه‌یان به‌ڕاشكاوی به‌لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان وتووه، بۆیه له‌هه‌ر بارێكدا ئه‌گه‌ر ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای سرودی نیشتمانیی نه‌ده‌ن ئه‌وا وه‌كو نوێنه‌رانی كورد هه‌ڵوێستی توندیان ده‌بێت




