عەمرو موسا، دەستی لە كاری حزبی كێشایەوە

رۆژنامەی ئەلیوم ئەلسابع –KDP.info/ عەمرو موسا سەرۆكی حزبی ئەلموعتەمەری میسر بە شێوەیەكی فەرمی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لەو حزبە راگەیاند. بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی ئەلیوم ئەلسابع، عەمرۆ موسا، سەرۆكی حزبی موعتەمەری میسر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند و ئەوەش بە مەبەستی ئەوەیە كە ژینگە فەراهەم بكرێت بۆ ئەوەی چینێكی نوێ جێگەی بگرنەوە و ئەركەكان بگەرنە ئەستۆ. ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: محەمەد عەرابی جیگری سەرۆكی حزب و وەزیری دەرەوەی پێشووی میسر لە لایەن ئەندامانی حزبی ئەل موعتەمەر بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی حزب پشت راستكردەوە، وابریارە تا دوو هەفتەی ئایندە بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆكی نوێ بۆ حزبەكەیان كۆنفرانسێك بەرێوە بچێت. عەمرو موسا لە بەشێكی تری قسەكانیدا گوتی: دەستلەكاركێشانەوەی لە سەرۆكی حزبی ئەلموعتەمەر بە مانای وازهێنانی لە كاری سیاسی نییە، نابراو هەروەها گوتی: من بەشێكم لە پرۆسەی ئێستای سیاسی لە میسر و لە هەوڵ و چاڵاكییە سیاسییەكانم، دوور لە كاری حزبی بەردەوام دەبم.




