فشار دەخرێتە سەردەستەی نەزاهە بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی حكوومه‌ت له بنبڕكردنی دیارده‌ی به‌رتیل

بەغدا – KDP.info / به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی حكوومه‌ت له بنبڕكردنی دیارده‌ی به‌رتیل له ناو ده‌زگاكانی حكوومه‌ت، ده‌وڵه‌تی یاسا فشار ده‌خاته سه‌ر ده‌سته‌ی نه‌زاهه بۆ ده‌ستكاریكردنی رێژه‌ی سه‌دی به‌رتیلدان به كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆ 3%. دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كه به‌پێی به دواداچوونی ساڵانه‌ی ده‌سته‌كه‌یان، دیارده‌ی به‌رتیل وه‌رگرتن له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ته‌وه كه‌مبۆته‌وه بۆ رێژه‌ی له 3%، ئێستە ده‌سته‌ی ناوبراو تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی رێژه‌ی دروستی به دواداچونه‌كه‌ی، كه له 20%ه، ئاشكرانه‌كردووه. سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپەری هه‌واڵی رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه به‌ر له ئاشكراكردنی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه، رێژه‌ی دیارده‌ی به‌رتیل له ناو ده‌زگاكانی حكوومه‌ت له 20% بووه، سەرچاوەکە رونیشیكرده‌وه: به‌ڵام له‌لایه‌ن لیستی ده‌وڵه‌تی یاساوه هه‌ڕه‌شه له ده‌سته‌ی نه‌زاهه كراوه، به‌وه‌ی نابێت ئه‌و ئه‌نجامه ئاشكرا بكرێت. بەپێی هەواڵەکە : هۆكاری هه‌ڕه‌شه‌كردنی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ ئاشكرانه‌كردنی رێژه‌ی دروست، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌و به دواداچوونه له‌سه‌ر شكسته‌كانی حكومه‌ت له بنبڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:"به فشاری یاسا ئه‌و رێژه‌یه كه‌مكرایه‌وه بۆ 3%.




