٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە سەر سنوری نێوان سوریا و توركیا شەڕ روویدا و 5 سەربازی تورك بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

 ئورفا-KDP.info/ دوا بەدوای رزگار كردنی شاری سەرێ كانی لە لایەن پەیەدەیەوە لە گرووپە چەكدارەكانی سەر بە سوپای ئازادی سوریا، سوپای توركیایش دەستی بە توپباران كردنی ناوچە سنورییەكانی نزیكی شاری سەرێ كانی كردووە و شەر هاتووە ئاراوە.

لەم بارەیەوە كاناڵی خەبەر توركی توركی بڵاوی كردوە كە سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا دوێنێ شەو رایگەیاندووە، لە نێو خاكی سووریادا تەقە لە چەند بنكەیەكی سەربازی سوپای توركیا لە سەر سنور كراوە و بە هۆیەوە 5 سەربازی سوپای توركیا بریندار بوونە.

سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا ئاماژەی بەوە كردووە كە دوای ئەم شەڕە فرۆكە جەنگییەكانی سوپا و توپخانەكانی سوپای توركیا دەستیان بە توپباران كردنی ناوچەكە كردووە و ژمارەیەك چەكدار كە پێ دەچێت ئەندامی پەیەدە بن كوژراون و ژمارەیەكی دیكەیش بریندار بوونە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار