لە دە رۆژی رەمەزاندا 10 رووداوی هاتوچۆ لە زاخۆ روویداوە

زاخۆ – KDP.info/ بە گوێرەی ئەو ئامارانەی راگەیەنراون، لە دە رۆژی مانگی رەمەزاندا لە زاخۆ دە رووداوی هاتوچۆ روویانداوە و بەو هۆیەوەش دوو كەس گیانیان لە دەستداوە و بیست و شەش كەسی دیكەش بریندار بوون. نوێترین ڕووداویش ئەوە بوو كە لە گەلی زاخۆ كامیۆنێك وەرگەرا و ماوەی چل خولەك شوفێری كامیۆنەكە لە ناو كامیۆنەكەدا گیری خواردبوو، دواتریش توانرا شۆفێرەكە رزگار بكرێت .




