لە زنجیرەیەك تەقینەوەدا لە بەغدا زیادتر لە 25 كەس كوژران

بەغدا – KDP.info/ لەئاكامی تەقینەوەی شەش ئۆتۆمبیلی مینڕێژكراو لە شاری بەغدا نزیكەی بیست و پێنج كەس كوژران و سەد كەسی دیكەیش بریداربوون. لەو بارەوە راپۆرتە هەواڵەكان ئاماژەیان بەوە كرد كە ئۆتۆمبیلێكی مینڕێژكراو لە كاتی قەرەباڵغی ئێوارە لە شەقامی سەرەكی گەڕەكی كەڕادە تەقییەوەو لە ئاكامدا سێ كەس كوژران و چواردەی دیكە برینداربوون. هاوكات ئۆتۆمبیلێكی دیكە لە ناوچەی كەڕادەی ڕۆژهەڵات لە نزیك دووكانێكی خۆشاو فرۆشیدا تەقیییەوەو لە ئاكامدا پێنج كەس كوژران و پازدەی دیكەیش برینداربوون. هاوات ئۆتۆمبیلێكی دیكە لە ناوچەی چوارەمی گەڕەكی پۆلیس لە باشووری بەغدا تەقییەوە لە ئاكامدا سێ كەس كوژراو چواردەی دیكەیش برینداربوون. هاوكات سێ ئۆتۆمبیلی دیكەیش لە سێ ناوچەی دیكەی بەغدا تەقینەوە و ژمارەیەك قوربانییان لێ كەوتەوە.




