٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شامیل تەیار: ئەسەد دەیەوێ قۆناغی چارەسەری پرسی كورد تێك بدات

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ پەرلەمانتاری ئاكەپە و نووسەری ناوداری تورك شامیل تەیار سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی سووریا و كاریگەرییەكانی ئەم پێشهاتانە لە سەر توركیا رایگەیاند كە بەشار ئەسەد پرۆژەیەكی داناوە و بە پێ ئەم پرۆژەیە ئەسەد دەیەوێ ناكۆكی بخاتە نێوان سوننە و عەلەوییەكانی توركیا.

شامیل تەیار لە لێدوانێكدا بۆ كاناڵی خەبەر تورك رایگەیاند كە بەشار ئەسەد سەرەڕای ئەوەی كە بۆ خۆی هەوڵ بۆ نانەوەی ئاژاوە لە توركیا دەدات و هانی عەلەوییەكان دەدات كە لە دژی حكوومەتی توركیا دەست بە راپەرین بكەن هاوكات، بەشار ئەسەد بە پشتگیری كردن لە بەدەپە و پارتە كوردییەكانی دیكەی ئەو وڵاتە بۆ دامەزراندنی ئوتونومی دەیەوێ قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا تێك بدات و توركیا رووبەرووی قەیران و كێشەی دەرەكی بكاتەوە.

شامیل تەیار لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە هەوڵدانەكانی پەیەدە بۆ راگەیاندنی ئوتونومی لە باكووری سووریا بە واتای راگەیاندنی شەڕ لە دژی توركیایە و توركیایش بە هیچ شێوەیەك بێدەنگ نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار