داواكاری 130 ئەندامی كۆنگرێس لە ئۆباما بۆ دەسپێكردنەوەی دانوستان لەگەل ئێران

ئەمەریكا -- KDP.info/ رادیۆی فەردای ئەمریكا بلاویكردەوە كە سەد و سی ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا نامەیەكیان ئاراستەی باراك ئوباما سەرۆكی ئەمریكا كردووە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، كە لەگەل حەسەن روحانی سەرۆكی هەلبژێردراوی ئێران دەست بە دانوستان بكات. هاوكات چاودێرانی سیاسیش ئەم هەنگاوەی كۆنگرێسی ئەمریكا بە باشترین هەنگاو بۆ چارەسەری دیپلۆماتی نێوان هەر دوو ولات لە قەلەم دەدەن. جێی باسە ئەو نامەیە لە لایەن هەریەكە لە دیڤید پرایس ئەندامی كۆنگریس لە سەر لیستی دیموكرات خوازەكان لە كارۆلینای باكور و چارلێز دێنت ئەندامی كۆنگرێس لە سەر لیستی كۆماری خوازەكان لە پنسلڤانیا ئامادە كراوە. وا بریاریشە ئەمرۆ نامەی سەد و سی ئەندامەكەی كۆنگرێسی ئەمریكا رەوانەی كۆشكی سپی بكرێت.




