٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشار ئەسەد هەرگیز فەرمانڕەوایی سووریا ناكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا – KDP.info/ كۆشكی سپی رایگەیاند كە بەشار ئەسەد هەرگیز فەرمانڕەوایی سووریا ناكات بەو شێوازەی پێشتر فەرمانڕەوایی دەكرد وێڕای ئەوەی لەشەڕدا چەند پێگەیەكی لەسەر زەوی كۆنترۆلأ كردووەتەوە. لەو چوارچێوەدا جای كارنی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە باراك ئۆباما ئێستە سەرقاڵی بەدواداچوونە لەمەڕ ناردنی پارمەتی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سووریا. دووپاتیشی كردەوە كە وتووێژ لە نێوان وەزارەتی بەرگری (پنتاگۆن) و كۆشكی سپی لەمەڕ بەكارهێنانی هێزی سەربازی لەلایەن ئەمەریكاوە كراوە بەڵام لەگەلأ ئەوەیشدا بڕیار نەدراوە هێزی ئەمەریكی رەوانەی ئەو وڵاتە بكرێت. لەو رووەشەوە ئاماژەی بەوە كرد كە ئەمەریكا پێ نانێتە ناو خاكی سووریا بەڵام بەردەوام بە بژارەكاندا دەچێتەوە لە سووریا. كارنی روونیشی كردەوە كە ئەو سەردەمە بەسەرچوو جارێكی دیكە بەشار ئەسەد وەك دكتاتۆر و بە ئاگرو ئاسن لە سووریا فەرمانڕەوایی بكات و ئەو مافەو ئەو شەرعیەتەی نەماوە فەرمانڕەوایی ئەو وڵاتە بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار