٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تەقینەوەیەك لە فرۆكەخانەی پەكین روویدا

سەرچاوە: KDP.info

چین-KDP.info/ پاش نیوەڕۆی شەممە پیاوێك بەسەر كورسییەكی گەڕۆكەوە لە فڕۆكەخانەی پەكین بۆمبێكی دەستكردی سەرەتایی تەقاندەوە لە ئاكامدا خۆی بریندار بوو و دووكەڵیش لە هۆڵی گەیشتنی ژمارە سێی گەشتە نێودەوڵەتییەكان بڵندبووەوە. فڕۆكەخانەی پەكین لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی ئینتەرنێت روونی كردەوە كە لە ئاكامی ئەو ڕوواوەدا كەس بەرنەكەوتووەو ئیش و كار لە فڕۆكەخانەكە پاش تەقینەوەكە بە شێوەیەكی ئاسایی بەڕێوە دەچێت. لای خۆیەوە ئاژانسی شین خوای چینی رایگەیاند كە ئەو پیاوە بۆمبێكی تەقاندەوە دەنگێكی زۆری هەبوو بەڵام زانیاری زۆرتری لەو بارەوە روون نەكردەوە. هاوكات تەلەڤزیۆنی چین رایگەیاند كە تەقینەوەكە لە دوورایی چەند مەترێك لەو دەروازەوە رووی دا كە نەفەرەكانی لێوە دەچنە دەرەوە پاش ئەوەی جانتاكانیان وەردەگرن. هێشتەیش روون نەبووەتەوە بۆچی ئەو پیاوە لەوێ بووە. گوتەبێژی فڕۆكەخانەكەیش نەیویست باسی هۆكاری تەقینەوەكە بكات و روونی كردەوە كە پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لەو بارەوە. شایەتحاڵێكیش ئاماژەی بەوە دا كە پاش سەعات و نیوێك دوای تەقینەوەكە رەوشی فڕۆكەخانەكە ئاسایی بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار