پارێزگای هەولێر: ئیدانەی پهلاماری دژ به كهمالی سهید قادر دهكهین

ههولێر- تایبهت به KDP.info/ له روونكردنهوهیهكی پارێزگاری ههولێر كه تایبهته به رووداوی هێرشكردنهسهر دكتۆر كهمال سهید قادر كه دانهیهكی روونكردنهوهكه بۆ ماڵپهر فهرمیKDP.infoنێردراوه پارێزگاری ههولێر لهو روونكردهوهیهدا دهڵێت:
سەبارەت بەو هەلسوكەوتە نایاسایی و دوور لە هەموو پرەنسیپەكانی دیموكراسی و ئازادی رادەربرین لەو پەلامارو بێ رێزیكردنەی بەرامبەر بە كەسایەتی بەرێز كەمال سەید قادر كرا، لە رۆژی هەینی رابردوو لە بازاری هەولێر لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو، لەوكاتەی كە بەرێزیان ویستوویەتی بە شێوەیەك لە شێوەكان نارەزایی لەهەمبەر رەوشی ئەمرۆی سیاسی و دیموكراسی هەرێم دەرببرێت، پارێزگای هەولێر ئیدانەو سەركۆنەی توندی ئەو كارە نابەجێیە دەكات و مەحكومی دەكات و بەكارێكی بەدەر لەیاساو پێرەوی مافەكانی مرۆڤی دەزانێت .
پشتگیری تەواوی ئەو بەرێزەش دەكەین بۆ هەر داوا و لێكۆلینەوە و بەدواداچوونێكی یاسایی كە بیەوێت پێشكەشی دادگا و لایەنــە ئەمنییەكانی بكات بۆ دۆزینـــەوە و بە سزا گەیاندنــــی كەسانی تۆمەتبار .
ئەوەش رادەگەینین كە پارێزگا لەهەر پرسێكی رادەربرین و گردبوونەوەو خۆپیشاندان لە سنووری یاسا و بەپێی رێكارە یاسایی و كاریگێرییەكان، ئەوپەری زامنییەتی بەرێوەچوونی یاسایی و دیموكراسیانەی ئەو چالاكییانە دەكات و ئەمنییەتی بەشداربووانی دەپارێزیت و خۆی بە بەرپرس دەزانێت لە هەمبەریدا .
دووبارە نیگەرانین بەرامبەر بەو توندوتیژی و بێ رێزییەی بەرامبەر ئەو كەسایەتییە كراوە و مەحكومی دەكەین .
پارێزگای هەولێر
20 /7 / 2013




