٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاوپەیمانی كوردستانی داوا لەسەرۆكایەتی هەرێم دەكات دوو پسپۆڕی ژمارەیی هەڵبژاردنەكان بنێرێتە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - KDP.info/ هاوپەیمانی فراكسیۆنە كوردستانی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لەسەرۆكایەتی هەرێم دەكات دوو پسپۆڕی ژمارەیی هەڵبژاردنەكان بنێرێتە بەغدا تاوەكو رێبەریان بێ بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئەندامی هاوپەیمانی كوردستانی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەشواق جاف بە KDP.infoرایگەیاند: لەمیانەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی هاوپەیمانی كوردستانی دەربارەی ئەو یاسایانەی پێویستە لەم هەفتەیەدا بخرێتە خشتەی كارەكانی پەرلەمانەوە، بڕیارماندا كە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دوو پسپۆڕی ژمارەیی هەڵبژاردنەكان بنێرێتە بەغدا تاوەكو رێنیشاندەر و راوێژكارمان بن بۆ سوود لێوەرگرتنیان بۆ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئەوەشی گوت مەبەست لەناردنی ئەو دوو پسپۆڕەی هەڵبژاردنەكان لەبواری ژمارەیی هەڵبژاردندا بۆ ئەوەیە بتوانین باشترین سیغە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری بكەین و بەشی هەرێمی كوردستان هیچ زیانێكی بەرنەكەوێ.

ئەو یاسایانەی بڕیارە لە دانیشتنەكانی ئەم هەفتەیەدا بخرێتە خشتەی كارەكانی پەرلەمانی عێراقەوە برتین لە یاساكانی سروودی نیشتیمانی، پەیماننامەكان، یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، زمانی رەسمی.

هەواڵی پەیوەندیدار