له هه‌رێمی کوردستان له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 179 كارگه مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدراوه

هه‌ولێر – KDP.info / له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 179 كارگه له هه‌رێمی کوردستان ، مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدراوه و کەرتی پێشەسازیش لە چاو ساڵانی رابردوو پێشوە چوونی بەخۆوە بێنیووە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ئامارێكی نوێی خۆیدا ئاشكرایكرد: له ماوه‌ی ساڵی 2013دا، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی مۆڵه‌تی كاركردنی داوه‌ته 179 كارگه، له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا. له ئاماره‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه كه له كۆی ئه‌و ژماره‌ی كارگه‌یه‌ی لەم ساڵدا مۆڵه‌تیان پێدراوه، 94 كارگه‌یان له پارێزگای هه‌ولێر، 34 كارگه‌یان له پارێزگای سلێمانی، 51 كارگه‌شیان له پارێزگای دهۆك بوون. کردنەوەی ئەو کارگانەش لە کاتێدایە کە حکوومەتی هەرێمی کوردسیان کۆمەڵێک ئاسانکاری بۆ خاوەن پیشە و سەرمایەدارانی دەرەوە و ناوەی هەرێمی کوردستان کردووە تا بتوان کارگەو پرۆژەی پێشەسازی گەورە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن .




