٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

20مانگ زیندانیكردنی بۆ بڕایەوە چونکە كۆمێنتێكی‌ دژی‌ ئەمیر ‌ نوسیوە

سەرچاوە: KDP.info

کوێت  – KDP.info/ دادگای‌ پێداچونەوەی‌ كوەیت، بڕیاری بیست مانگ زیندانیكردنی‌ بەسەر هاوڵاتیەكی‌ خۆیدا سەپاند دوای ‌ئەوەی‌ لە تویتەر كۆمێنتێكی‌ دژی‌ ئەمیری‌ كوەیت نوسیوە. دادگای‌ پێداچونەوەی‌ كوەیت بڕیاریدا، سارا ئەلدەریسی‌ تەمەن بیست ساڵ بۆ ماوەی‌ ساڵێك و هەشت مانگ زیندانی‌ بكات، ئەمەش دوای‌ ئەوەی‌ لە ماڵپەری‌ تایبەتی‌ خۆیدا‌ لە تویتەر چەند وتەیەكی‌ دژی‌ شێخ سوباح ئەلئەحمەد ئەلسوباح نوسیوە. سارا، دووەم هاووڵاتی‌ كوەیتیە كە لەم ماوەیەدا بەهۆی‌ رەخنەگرتن لە میری‌ كوەیت، رووبەڕووی دادگایی كردن و زیندانی كردن دەبێتەوە. هاوكات لە چەند مانگی‌ رابردووشدا، دادگای‌ ئەو وڵاتە ‌سزای یانزە ساڵ زیندانی بەسەر، هادی‌ عجێمان دا سەپاند، بەهۆی‌ ئەوەی‌ لە تویتەردا داوای‌ گۆڕینی‌ سیستەمی حوكمڕانی‌ وڵاتی‌ كردبوو.شایەنی باسە وەسف کردنی ئەمیری کوێت بە شێوەیەکی ناتەندروست و خەراپ دەکەوێتە ژێر باری پێشێلکردنی سەروەرییەکانی ئەو وڵاتە و سزای جۆر بەجۆری بۆ داندراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار