٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یەكێتی ئەوروپا،حزبوڵای لوبنان دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

سەرچاوە: KDP.info

APTN-KDP.info/بەرپرسانی یەكێتی ئەوروپا رایانگەیاند كە ئەوان نزیك بوونەتەوە لە نووسینی باڵی سەربازیی حزبوڵای لوبنان لە ناو لیستی رەشی تیرۆرەوە .

كاربەدەستەی یەكێتی ئەوروپا نەیویست ناوی ئاشكرا بێت رایگەیاند كە بەهۆی هەستیاری ئەم دۆسییەوە، ئاماژەی بە گۆڕانی هەڵوێستی یەكێتی ئەوروپا كردووە بەرامبەر بە حزبوڵای لوبنان. چەندین جارە ئەم پێشنیازە دواخراوە بەهۆی ئەو ترس و نیگەرانیانەی هەبوون سەبارەت بە گرتنەبەری هەنگاوێكی لەو شێوەیە دەشێت ببێتە مایەی ناسەقامگیری هەم لە لوبنان و هەمیش لە وڵاتانی دراوسێی لوبناندا.

لە سەرەتای ئەمساڵ وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا سەیری ئەم دۆسییەیان كردووەو وابریارە لە كۆبوونەوەكەی رۆژی دووشەممەی داهاتوودا بڕیاری خۆیان بدەن ئەگەر هاتوو ئەو ژمارە كەمەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا خۆیان یەكلایی بكەنەوە، وەك كاربەدەستەكەی یەكێتی ئەوروپا دەڵێت.

ناساندن و خستنە ناو رێكخراوێك بۆ ناو‌ لیستی رەشی تێرۆرەوە پێویستی بە دەنگی 28 ئەندامی یەكێتی ئەوروپا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار