ئوسترالیا سیاسەتێكی نوێی لە هەمبەر كۆچبەران دەگەرێتە بەر

VOA NEWS-KDP.info/كیڤن رۆد، سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا دەڵێت دەسبەجێ و لەمەودا هەموو ئەو كۆچبەرانەی بە كەشتی و پاپۆرەوە بە شێوەی نایاسایی دەگەنە ئوسترالیا رەوانەی دوڕگەی پاپوا نیو گینیا، كە دەكەوێتە باشوری ئۆقیانوسی ئارامەوە دهكرێنهوه.
سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا و پیتەر ئۆ نێڵ سەرۆك وەزیرانی پاپوا نیو گینیا، لە شاری برایسبەینی رۆژهەڵاتی ئوسترالیا رێككەوتنێكیان مۆر كردووە. بەپێی ئەم رێككەوتنە نوێیە رێگە دراوە بە ئوسترالیا پەنابەران بنێرێتە ئەم وڵاتە .
كیڤن رۆد لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئەو پەنابەرانەی بەرەو ئوسترالیا دێن دەبرێنە دورگەی مانوس و لەوێ پرۆسەكانی وەرگرتنی پەنابەرێتییان لە گەڵ دەكرێت و ئەگەر دەركەوت بەڕاستی ئەوانە پەنابەرن ئەوا لە وڵاتی پاپوا نیو گینیا نیشتەجێ دەكرێن.




