هەندرین مەحەمەد: ئەمڕۆ تا کاتژمێر چوار ماوە هەیە بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان

هەولێر - KDP.info/ دوای دووجار درێژکردنەوە ئەمڕۆ دواین ڕۆژە لەبەردەم قەوارە سیاسیەکان بۆ تۆمارکردنی ناوی پاڵێوراوەکانیان لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان.
لای خۆیەوە هەندرێن محەمەد بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەعێراق لەلێدوانێکدا رایگەیاند ئەمڕۆ دواین وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدی ئەو پارت و لایەنانەی بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی لەڕابردوودا بۆ دوو جار ماوەکە درێژکرایەوە، بۆیە ئەمڕۆ تا کاتژمێر چوار ماوە هەیە بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان.




