٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەمیل بایەك: بۆ دوایین جار حكوومەتی توركیا ئاگادار دەكەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

قەندیل- KDP.info/ هاوسەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی كۆما جڤاكێن كوردستانی جەمیل بایەك  لە لێدوانێكدا باسی پێشهاتە سیاسییەكانی ئەم دوایەی توركیای كردووە و رایگەیاندووە كە باری تەندروستی سەرۆكی پەكەكە عەبدوڵلا ئوجەلان باش نییە، بۆیە بۆ دواجار حكوومەتی توركیا ئاگادار دەكەینەوە كە پێویستە زەمینە بۆ ناردنی شاندێكی دكتوری سەربەخۆ بۆ ئیمراڵی خۆش بكات.

ماڵپەڕی ئیلكەخەبەر بڵاویكردووەتەوە كە هاوەسەرۆكی كەجەكە جەمیل بایەك رایگەیاندووە كە حكوومەتی توركیا سەرەرای ئەوەی كە ئاگادارە كە بزاڤی كوردی لە یەكی حوزەیرانەوە دەستی بەقۆناغی دووەمی چارەسەری كردووە، بەڵام تا ئێستە هیچ جۆرە هەنگاوێكی نەناوە و ئەمەیش بووەتە هۆكاری بێ هیوا بوونی ئەوان لە قۆناغی چارەسەری.

جەمیل بایەك هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە حكوومەتی ئاكەپە بەم هەڵویست و هەوڵدانانەی خۆی دەیەوێت دەستكەوتەكانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان لە ناو ببات و قۆناغی چارەسەریش لە باكووری كوردستان تێكبدات، بۆیە ئێمە وەكو كەجەكە بۆ دواجار حكوومەتی توركیا ئاگادار دەكەینەوە كە پێویستە بە خێرایی داواكارییەكانمان جێبەجێ بكات بە پێچەوانەوە با هەر كەس بزانێت كە قۆناغی چارەسەری بەرەو پێشەوە ناچێت و بەرپرسیاریشی حكوومەتی ئاكەپەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار