٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كورد دەیەوێ لە حكوومەتەكەی روحانیدا پۆستی هەبێت

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/ هاوكات لەگەڵ هەوڵدانەكانی سەرۆكۆماری نوێ ئێران حەسن روحانی بۆ دامەزراندنی كابینەی خۆی، كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش دەستیان بە هەواڵدانی جیاجیا بۆ وەرگرتنی چەند پوستێك لەم كابینەیە كردووە.

لەم بارەیەو ماڵپەڕی رۆژهەڵات تایمز بڵاوی كردەوە كە رۆژی هەینی 32 كەسایەتی ناسراوی رۆژهەڵاتی كوردستان نامەیەكیان ئاراستەی سەرۆكۆماری نوێ ئێران حەسەن روحانی كردووە و داوایان لە ناوبراو كردووە كە لە كابینەكەی خۆیدا چەندین پۆست بداتە كورد.

لە بەشێك لەم نامەیەدا ئاماژە بەوە كراوە كە كوردانی رۆژهەڵات داوا دەكەن جێگری یەكەمی سەرۆكۆماری ئێران بدرێتە كەسێكی كورد و بۆ ئەم مەبەستەیش ئەوان محەمەد رەزا عارفیان بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە دەستنیشان كردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار