٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جۆن كێری لەگەڵ مەحمود عەباسی سەرۆكی فەڵەسـتین كۆبۆوە

سەرچاوە: KDP.info

رامەللا- بی بی سی نیوز-  KDP.info/  جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە شاری رامەڵڵا لەگەڵ سەرۆكی فەڵەسـتین مەحمود عەباس كۆبووەوە وەك بەشێـك لە هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ دەسـتپـێـكردنەوەی وتوێژەكانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فەڵەسـتینیـیەكاندا.

پاش ئەوەی ئەم گەورە دیپـلۆماتەی ئەمەریكا درێژەی بە گەشـتەكەی بۆ ناوچەكە دا لە دوای كۆبوونەوەی لە گەڵ گەورە وتوێژكاری فەڵەسـتینی سـائیب عورەیقات لە ئوردن.

جۆن كێری دەسـتخۆشی لە ئیسرائیل و فەڵەسـتینیـیەكان كرد، لەسەر لیکنزیکبوونەوە، بەڵام بەپـێی هەواڵەكان هێشـتا هەردوولا رێکنەكەوتوون لەسەر دەسـتپـێـكردنەوەی وتووێژەكان كە لە سـاڵی 2010 وە شكستی هێنابوو.

فەڵەسـتینیـیەكان داوادەكەن دڵنیایان بكەنەوە لە بەرامبەر سنووری گشـتی، بەر لەوەی قایل بن بە دەسـتپـێـكردنەوەی دانوسـتاندنەكان. ئیسرائیلیش دەیەوێت وتوێژەكان دەسـتبەجێ دەسـتپـێـبكەنەوە و ئامادە نیـیە لە پـێشـدا هیچ دانواندنێـك بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار