به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت نووسینگه‌ی كونسوڵگه‌ریی پۆڵۆنیا له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به هاوبه‌شی رادۆسڵاڤ سیكۆرسكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵۆنیاو ئاماده‌بوونی كارڵ بێلد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید و نیكۆڵای میلادینۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بوڵگاریا و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم و باڵیۆز‌و دیپلۆماتكاران نووسینگه‌ی كونسوڵگه‌ری پۆڵۆنیای له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی له نزیكه‌وه ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوه‌ی وڵاتی پۆڵۆنیا كرد و پیرۆزبایی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵۆنیاو باڵیۆزی پۆڵۆنیا له عیراق كرد‌و هیوای خواست نوێنه‌رایه‌تی پۆڵۆنیا ببێته كه‌ناڵێكی گرینگ له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.




