ئێران رەتیدەکاتەوە کە لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە چەکوتەقەمەنی رەوانەی سوریا بکات

عێراق – KDP.info / ئێران رەتیدەکاتەوە کە لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە چەکوتەقەمەنی رەوانەی سوریا بکات هاریکاری سەربازی پێشکەش بە بەشار ئەسەد سەرۆکی رژێمی سوریا بکات،لای خۆیەوەگوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت تا ئێستا چەندین جار فرۆكەكانی ئەو وڵاتە لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە پشكێنراون، بەڵام چەكیان تێدا نەدۆزراوەتەوە. عەباس عێراقچی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی قسەكانی هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراق، دەڵێت: حكوومەتی بەغدا تا ئێستا چەندین جار ئەو فڕۆكە ئێرانیانەی پشكنیوە كە بەرەو سوریا دەچوون و دواتر بە فەرمی رایگەیاندووە كە ئەم فڕۆكانە هیچ جۆرە چەكێكیان تێدا نەبووە . عەباس عێراقچی بێ ئەوەی ناوی هیچ كەس یان لایەنێك بهێنێ، رایگەیاند: بانگەشەی ناردنی چەك لە ئێرانەوە بۆ سوریا لە لایەن كەسانێكەوە دەكرێت كە پشتگیری لە ئۆپۆزیسیۆنی سوریا دەكەن، هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراق، پێشتر رایگەیاندبوو كە عێراق ناتوانێت رێگە لە ناردنی چەك لە ئێرانەوە بۆ سوریا بگرێت.




