به‌مزووانه حكوومه‌تی ناوخۆی نه‌ینه‌وا پێكده‌هێنرێت

هه‌ولێر _ KDP.info/ سه‌رۆكی لیستی موته‌حیدون له‌نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند، هۆی دواكه‌تنی پێكهێنانی حكومه‌تی ناوخۆی نه‌ینه‌وا تا ئێستا كۆتایی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه په‌سه‌ندنه‌كراوه، بۆچوونیشی وایه حكوومه‌تی ناوخۆی نه‌ینه‌وا له‌پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان به‌زوورین كات پێكده‌هێنرێت، چونكه كێشه‌یه‌كی وایان نییه ببێته ڕێگر له‌نێوان لیستی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان‌و لیستی موته‌حیدون.
ئه‌سیل نوجێفی سه‌رۆكی لیستی موته‌حیدون له‌نه‌ینه‌وا بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، ئه‌وان وه‌ك لیستی موته‌حیدون له‌گه‌ڵ چه‌ند لیستێكی تر هاوپه‌یمانییان كردووه، له‌ئێستاشدا خاوه‌نی (12) كورسین، لیستی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان‌و كۆتای شه‌به‌ك‌و كوتای مه‌سیحییه‌كان (13) كورسیان هه‌یه، ڕێژه‌ی كورسییه‌كانی هه‌ردوو لیست ده‌بێته (25) كورسی لێره‌دا كێشه‌یان بۆ دروست نابێت ده‌توانن له‌پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌زووترین كات حكوومه‌تی ناوخۆی نه‌ینه‌وا پێكبهێنن.
وتیشی:"تاوه‌كو ئێستا دوو لیستی ڕاگه‌یاندووه كه به‌شداری پێكهێنانی حكوومه‌تی ناوخۆی نه‌ینه‌وا ناكه‌ن‌و ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن له‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، كه ئه‌و دوو لیسته خاوه‌نی شه‌ش كورسییه"
نوجێفی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژارنه‌كه له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن پۆسته سیادییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن‌و پۆسته سیادییه‌كانی پارێزگا دابه‌شی سه‌ر هه‌ردوو لیستی برایه‌تی‌و موته‌حیدون ده‌كرێت، به‌پێی ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.




