شاندێكی هاوبه‌شی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سوید و پۆلۆنیا و بوڵگاریا گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان

له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ عیراق و ناوچه‌كه و گرنگیدان به رێكه‌وتنی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ عیراق و به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، ئه‌مڕۆ 24/6/2012، هه‌ر یه‌كه له به‌رێزان كارڵ بیڵد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید و رادۆسڵاڤ سیكۆرسكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵۆنیا و نیكۆلا میلادینۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بولگاریا گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان و له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له لایه‌ن به‌ڕێزان كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و شاندی هاوبه‌شی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سوید و پۆڵۆنیا و بوڵگاریا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه.




