پۆلیسی هەولێر تەقەكەرەكەی قۆڵبەست كرد

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند كە كەسێكیان بە ناوی (گ.ز.م) دەستگیر كردووە كە تۆمەتبارە بەوەی بە سەرخۆشی بەناو ماڵاندا گەڕاوە و ڕەشۆكیانە تەقەی كردووە.
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕائید كاروان عەبدولكەریم، ڕایگەیاند كە دوای ئەوەی زانیارییان پێ گەیشتووە كە كەسێك بە ناوی (گ.ز.م) لەدایكبووی 1990 شەوانە بەناو ماڵاندا دەگەڕێت و بە سەرخۆشی تەقە دەكات، هێزەكانی پۆلیس دەستبەجێ قۆڵبەستیان كردووە.
ڕائید كاروان هەروەها ڕوونیشی كردەوە، تاوانبارەكە كە خاوەنی ئۆتۆمبێلێكی (BMW)ـیە، وێڕای دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەكەی، خۆشی بە گوێرەی ماددەی 21 و 22ـی چەك دەستگیر كراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.




