لە کەرکووک نزیکەی 6000منداڵ لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لەدایک بوونە

کەرکوک – KDP.info / لە پارێزگای کەرکوک 5724 حاڵەتی لەدایكبون لەماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵ واتە ساڵی 2013 دا تۆماركراوە، کە بەشێکی لە رێگای نەشتەرگەرییەوە بووە، نەخۆشخانەی گشتی كەركوك لە بەیاننامەیەکدا ئاشكرایكرد، کە لەماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵ 2013 دا 5724 حاڵەتی لەدایكبون تۆماركراوە. لە بەیاننامەیەكدا بەڕێوەبەری نەخوشخانەی فەرمانگەی تەندروستی كەركووك ئاماژەشی داوە کە لە هۆڵی منداڵبوونی نەخۆشخانەی گشتی كەركوك 5724 حاڵەتی لەدایكبونی تێدا روویداوە و منداڵە لەدایکبووەکانێش برێتی بوونە لە 2800 منداڵ لە ڕەگەزی مێ و 2924 منداڵ لە ڕەگەزی نێر ) لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە ئاشكراشیكردووە، کەلە هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانە لەماوەی ڕابردودا 4771 نەشتەرگەری تێدا ئەنجامدراوە كە ( 1172 نەشتەرگەرییان سەرو گەورەو 1661 نەشتەرگەری گەورە) ئەوە سەرباری ژمارەیەك نەشتەرگەری تر.




