٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

محەمەد عەلی شاهین: توركیا ناچارە پرسی كورد چارەسەر بكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی توركیا و جێگری سەرۆكی پارتی داد و گەشە پێدان محەمەد عەلی شاهین لە بەرنامەیەكی تایبەتی كاناڵی خەبەر توركدا باسی پێشهاتە سیاسییەكانی توركیا و قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی كرد و رایگەیاند كە بارودۆخی ناوچەكە بارودۆخێكی زۆر هەستیارە و توركیایش زۆر بە وردبینییەوە چاودێری لە سەر بارودۆخی سیاسی ناوچەكە بە تایبەتی سووریا دەكات.
محەمەد عەلی شاهین باسی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و چەندین وڵاتی دیكەی ناوچەكەی كردووە و ئاماژەی بەوە داوە كە ئەگەر چی ئەم پەیوەندییانە باش و بەهێز نەبن بەڵام حكوومەتی توركیا هەوڵ دەدات كە ببێتە خاوەن پەیوەندی باش و بەهێز لەگەڵ جیرانەكانی خۆیدا.
سەبارەت بە پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیا و قۆناغی چارەسەر كردنی پرسی كوردیش شاهین رایگەیاند كە، جیهان لە گۆڕاندایە و سیستەمە سیاسییەكانی سەدەی رابردوویش لە ناوچەكەدا دەگۆڕدرێن و توركیایش یەكێك لەو وڵاتانەیە كە پێویستە سیستەمی سیاسی خۆی بگۆڕێت و دیموكراسیەتی خۆی بەهێزتر و بەرفراوانتر بكات و یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی بەردەم بەهێز بوونی دیموكراسیەتی توركیایش پرسی كوردە، بۆیە توركیا ئەمرۆ یا سبێ هەر دەبێت ئەو پرسە چارەسەر بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار