٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كتێبخانەی كوردولوژی لە شاری ماردین دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ماردین- KDP.info/ لە چوارچێوەی پرۆژەی كرانەوەی دیموكراتیك بە رووی كورد و قۆناغی چارەسەری پرسی كورددا، هەوڵدانەكانی لایەنی پەیوەندیدار بۆ پاراستن و بەرەو پێشەوە بردنی زمان و كلتووری كوردی لە باكووری كوردستان و توركیایش پەرەیان سەندووە.
لەمبارەیەوە ئاژانسی ئانادۆڵی توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆكی ئەنستیتوی زمانە زیندووەكانی زانكۆی ئارتۆكلۆی شاری ماردین پروفسۆر دكتور قەدری یڵدرێم رایگەیاندووە بە مەبەستی پاراستنی زمان و كلتووری كوردی و بەرەو پێشەوەی بردنی كلتوور و زمانی كوردی دەستیان بە دامەزراندنی كتێبخانەیەك بە ناوی كتێبخانەی كوردولوژی لە شاری ماردین كردووە.
قەدری یڵدرێم ئاماژەی بەوە كردووە كە بۆ كۆكردنەوەی هەر هەموو ئەو نووسین، تەكێست و بروشوورانەی كە سەبارەت بە زمان، ئاین، زاراوە، ئەدەبیات، كلتوور، مێژوو، جوغرافیا و ئەنتروپولوژیای كوردیدا نووسراون دەستیان بە هەوڵدانی بەرفراوان كردووە و لەم چوارچێوەیەشدا بەشێكی زۆری ئەرشیڤی كوردۆلۆژی بالیوزی رووسیا لە ئەرزووم ئەلەكساندەر ژاباییان لە سان پەتەرسبۆرگ هێناوەتە شاری ماردین.

هەواڵی پەیوەندیدار