٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قەدەغە كردنی ناوە كوردییەكان لە ئێران بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

فارس- KDP.info/ لە چوارچێوەی قەدەغەكارییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر هاووڵاتییە كوردەكانی ئەو وڵاتە، ئەمجارەیشیان لە پارێزگای فارس لە باشووری ئێران وەزارەتی ئەرشاد ئیسلامی ئێران دەستی بە قەدەغە كردنی ناوە كوردییەكان كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رۆژهەڵات تایمز بلاویكردووە رۆژی پێنجشەممە هاووڵاتییەكی دانیشتووی پارێزگای فارس بۆ كردنەوەی شوێنێكی گشتی بە ناوی ژینا داواكارییەكی ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداری ئەو پارێزگایە كردووە، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار بە تایبەتی ئیدارەی ئەرشادی ئیسلامی ئەو داواكارییەی رەد كردووەتەوە و  لە وەڵامی داواكارییەكەدا نووسیویەتی بە هۆی ئەوەیەوە كە وشەی ژینا كوردییە و ئێرانی نییە مۆڵەتی كردنەوەی ئەو شوێنە گشتییەی پێ نادرێت.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە كۆماری ئیسلامی بۆ خۆی و ئوپوزسیونی ئێرانیش بانگەشەی ئەوە دەكەن كە كورد هاووڵاتی رەسەنی ئێرانین بەڵام لە كردەوەدا هێشتاكە ناوە كوردییەكانیش قەدەغەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار