ئەشواق جاف: پێویستە حكوومەتی عێراق سنوورێك بۆ تۆمەتە دووبارەكانی شەهرستانی دابنێ دژ بەهەرێمی كوردستان

بەغدا - تایبەت بە KDP.info/ لە راگەیندراوێکدا کە دانەیەکی بەدەست ماڵپەڕی KDP.infoکەوتووە ئەشواق جاف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی کوردستانی دەربارەی هەڵوێستەکانی شەهرستانی دەڵێت: داواكارم لەسەرۆك وەزیرانی عێراق بەرێز نوری مالیكی كە سنورێك بۆ تۆمەتە دووبارەكانی شەهرستانی دابنێت كە هەر ئارامییەكی سیاسیی لەنێوان بەغدا و هەولێردا دێتە كایەوە تۆمەت دەبەخشێتەوە.
لەو كاتەی پەیوەندیەكانی هەردوو حكوومەتی هەرێم و بەغدا بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و زمانی تەشەنوج لەنێوانیاندا نامێنێ و هەوڵی راستەقینە دەردەكەوێ بۆ چارەسەری قەیران و دۆسیە هەڵواسراوەكانی نێوانیان، چەند دەنگێك دەبیستین كەدەیەوێت ئەو هەوڵانە لەبار بەرێت و قەیرانی نوێ لەنێوان ناوەند و هەرێمدا دروست ببێت، بەتایبەت كاتێك لێدوانەكانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە، حسێن شەهرستانی دەبیستین بەزمانێكی تەشەنوجاوی كەگوزارشت دەكەن لەهەولێ كۆسپ دروست كردن بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێم و بەغداد.
داواكارم لە جێگری سەرۆك وەزیران بۆكاروباری وزە حسێن شەهرستانی و سیاسەتمەداران كە بتوانن بەسەرخۆیاندا زاڵ بن و دووربكەونەوە لە زمانی هەڕەشە كەلەرۆژگاری ئەمڕۆماندا دەیبینین، چونكە ئەوە هیچ سوودێكی نییە بۆ هاوڵاتیانی عێراق، وە پێویستە لەسەر سیاسیەتمەداران پەنابەرنە بەر زمانی گفتوگۆ




