ئه‌تروشی: وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی چه‌سپاندنی دیموکراسییه

دوای ئه‌وه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداریی دا که ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی متمانه سه‌ندنه‌وه له نوری مالیکی به‌رده‌وام بێت عێراق به‌ره‌و کاره‌سات ده‌ڕوات، ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند که ئه‌وجۆره لێدوانانه ته‌نیا بۆ دروستکردنی گوشاره و پرۆسه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه فه‌رهاد ئه‌تروشی ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانی له لێدوانێکدا به ماڵپه‌ڕی KDP ڕاگه‌یاند: دوورێگا بۆسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌یه، یه‌كه‌م له ڕێگای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار ئه‌ویش سه‌رۆك كۆماری عێراقه كه دیاره له‌و رێگایه‌وه نه‌مانتوانی بگه‌یه‌نه ڕێكکه‌وتنێك. رێگای دووه‌م له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه‌وه یان په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێت ،من خۆم ئه‌ندامی لێژنه‌ی تایبه‌تم سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی متنانه له نوی مالیكی و به‌رده‌وامین له كۆبوونه‌وه و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ناوئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بیت".
گوتیشی: " به‌داخه‌وه براده‌رانی ده‌ه‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مه‌یان زۆر گه‌وره كردووه و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر مالیكی له پۆسته‌كه‌ی نه‌مێنێت ئه‌وه عێراق توشی داڕمان ده‌بێت له كاتیكدا ئه‌وه مافێكی ده‌ستوری و زۆر شارستانییه و رێگایه‌كیشه بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی ئاشتییانه و دیموکراسیانه و ده‌بێت خه‌لك فێری ئه‌وه بكرێت ئاساییه ئه‌مرۆ نوری مالیكی بێت سبه‌ی كه‌سێكی دیكه نه‌وه‌ک بیکه‌ن به قائیده زه‌روره و بڵێن ئه‌و نه‌مێنێ عێراق وێران ده‌بێت.
ئه‌ترووشی گوتیشی: " پرۆسه‌ی متمانه وه‌رگرتنه‌وه به‌سه‌ر نه‌چووه وبه‌رده‌وامه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌وڵه‌تی یاساش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كیشه‌مان بۆدروست بكه‌ن و ده‌یانه‌وێت به مه‌كینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی راگه‌یاندن فشارمان بۆ دروست بكه‌ن و زۆر راگه‌یاندیش به‌كار هێنراو بۆ هێرش كردنه سه‌رمان، به‌ڵام ئێمه له‌کاره‌کانمان به‌رده‌وامین و رۆژ به‌رۆژ به‌ڵگه‌ی زیاتر کۆده‌که‌ینه‌وه.




