٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زنجیرەك تەقینەوە لە عێراق ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق – KDP.info/ لە عێراق زنجیرەیەك تەقینەوە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە. لە مباریەوە سەرچاوەیەك لەپۆلیسی عێراق رایگەیاند لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو بە كاروانێكی سوپا لە باشووری بەغدا دوو سەرباز كوژران و حەوتی دیكەش برینداربوون. هەروەها  سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین رایگەیاند شەوی رابردوو لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی گوللە هاوەنێك بۆ ناو یاریگایەكی تۆپی پێ‌ لە باشووری تكریت یازدە وەرزشوان برینداربوون. لەلایەكی دیكەوە لە بابل دوای ئەوەی  خۆكوژێك لەلایەن پۆلیسێكەوە رێگری لێكرا خۆی لە حوسەینیەیەك بتەقێنێتەوە خۆی بە پۆلیسەكە تەقاندەوە لە ئەنجامدا پۆلیسەكە كوژراو هاووڵاتیەكیش برینداربوو. هەروەها لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێك لە نزیك مزگەوتێكی باشوری بەغدا سێ‌ كەس كوژران و دەكەسی دیكەش برینداربوون.   

هەواڵی پەیوەندیدار