یەكێتی ئەوروپا بڕیاری كۆتایی لەبارەی حزبوڵڵای لوبنانی بۆ خستنە ناو لیستی تیرۆرەوە دەدات

برۆكسڵ – KDP.info/ بە گوێرەی چەند دیبلۆماتكارێكی رۆژئاوا، لە سێ رۆژی داهاتوودا یەكێتی ئەورووپا بڕیاری كۆتایی لە بارەی ئەوەی باڵی سەربازی حزبوڵڵای لوبنانی دەخانە ناو لیستی رەشی تیرۆرەوە یان نا. ئەو دیبلۆماتكارانە روونیان كردەوە، رۆژی دوو شەممەی داهاتوو وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا لە شاری بروكسۆلی پایتەختی بەلژیكا كۆدەبنەەوە و لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاری كۆتایی دەردەكەن لەوەی ئایا ناوی باڵی سەربازی حزبوڵڵا بخانە ناو لیستی رەشی تیرۆرەوە یان نا. بە گوتەی دیبلۆماتكارەكان ئەوە زانراوە، كە وەزیرانی یەكێتی ئەورووپا فشارێكی زۆریان خراوەتە سەر بۆ ئەوەی بڕیاری ئەوە بدەن كە باڵی سەربازی حزبوڵڵا بخەنە ناو لیستی رەوشی تیرۆرەوە. هەموو ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن، ئەگەری ئەوە هەیە وەزیرانی یەكێتی ئەورووپا لە كۆبوونەوەكەی رۆژی دووشەممەی داهاتوو بڕیاری ئەوە بدەن ناوی باڵی حزبوڵڵا بخەنە ناو لیستی رەوشی تیرۆرەوە.




