عەللاوی هوشداریی پرۆسەی بەزۆر گواستنەوەی دانیشتوانی پارێزگای دیالە دا

بەغدا - KDP.info/ ئەیاد عەللاوی سەركردەی ئیئیتلافی عێراقییە لە بەیاننامەیەكدا هۆشداری تووندی لە بارەی بڵاوبوونەوەی پروپاگەندەی پرۆسەی بە زۆر راگواستنی دانیشتووانی پارێزگای دیالە و دەورووبەری دا كە ماوەیە گروپە چەكدارە تیرۆریستییەكان پرۆسەكە ئەنجام دەدەن. عەللاوی لە بەیاننامەكەدا رایگەیاندووە، گەڕانەوەی كاری تووندوتیژی و پرۆسەی رفاندن و تۆقاندن و راگواستنی بە زۆر كە گروپە چەكدارییە تیرۆریستییەكان لە پارێزگای دیالە بەرامبەر بە دانیشتووانی ئەو پارێزگایە و ناوچەكانی دەورووبەری ئەنجامی دەدەن شەڕی تایفەگەری و لێكترازانی كۆمەڵایەتی لە نێو دانیشتووانی پارێزگای دیالەی لێدەكەوێتەوە و هەروەها سەركردەی ئیئتیلافی عێراقییە بە تووندی ئیدانەی پرۆسەی راگواستنی بەزۆر بەرامبەر بە دانیشتووانی پارێزگای دیالەی كرد و داوای لە دەسەڵاتدارانی حكوومەتی عێراقیش كرد كە ئەو كارە ترسناكە رابكرێت. شایانی باسە بەم دواییانە پارێزگای دیالە هەندێ كاری تووندوتیژی بە خۆوە بینی كە بووە هۆی ئاوارە بوونی هەندێ خێزانی دانیشتووی ئەو پارێزگایە.




