دەنگدان لەسەر سرودی نیشتمانی عێراقی دواخرا

بەغدا -KDP.info/ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی ئوسامە نوجەیفی و ئامادەبوونی دوو سەد و سیی پەرلەمانتار، دانیشتنێكی بۆ پەسەندكردنی سێ پڕۆژە یاسا كە لە دیارترینیان پرۆژە یاسای سرودی نیشتیمانی و خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پێنج پرۆژە یاساو خوێندنەوەی هەردوو ڕاپۆرتی تایبەت بە پارێزگای دیالە سازكرد.عەلی شەلا سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری و راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەكۆنفڕانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند،سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنگدانی لەسەر پڕۆژە یاسای سرودی نیشتیمانی دواخست بۆ دانشتنێكی تر، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە كە هەندێك لە پێكهاتەكان داوای زیادكردنی زمانی خۆیان كردوە لە سرودی نیشتیمانیدا.




